ئوردن دووەم حاڵەتی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموون ڕادەگەیێنێت

شەیری بکە لە:
ئوردن دووەم حاڵەتی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموون ڕادەگەیێنێت

ئاوڵەی مەیمون-وێنە RT

 ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی تەندروستی ئوردن حاڵەتێکی دیکەی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموونی ڕاگەیاند و دەڵێت:" تەندروستی نەخۆشەکە جێگیرە".

 

ڕاگەيێنراوی فەرمی: لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا وەزارەتی تەندروستی ئوردن ڕایگەیاند: ئەنجامی تاقیگەکان حاڵەتی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموون بۆ کەسێکی غەیرە ئوردنی نیشتەجێی ئوردن پشتڕاست دەکەنەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تووشبووەکە پیاوێکی تەمەن 33 ساڵە و نیشانەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکەی بەشێوەی پەڵەی پێست تیادا دەرکەوتووە و ئێستا لە نەخۆشخانەکانی ئەلبەشیر جیاکراوەتەوە و باری تەندروستی جێگیرە.

 

زانیاریی زیاتر: ئەمە یەکەم حاڵەتی توشبوون نییە بە ئاوڵەی مەیموون،  کە ئوردن ئاشکرای دەکات بەو پێیەی پێشتر حاڵەتێکی دیکەشی لە 9-8-2024 ڕاگەیاندبوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: