مەیموونە شامپانزییەکان توانای لاساییکردنەوەی دەنگ و قسەکردنی مرۆڤیان هەیە

شەیری بکە لە:
مەیموونە شامپانزییەکان توانای لاساییکردنەوەی دەنگ و قسەکردنی مرۆڤیان هەیە

شامپانزیێک لەگەڵ خاوەنەکەی - وێنە میدیای عەرەبی

ئاڤا نیوز

 

لە توێژینەوەیەکدا دەرکەتووە، مەیموونە شامپانزییەکان توانای دروستکردنی ئەو جۆرە دەنگانەیان هەیە، کە لاسایی قسەکردنی مرۆڤ بکاتەوە.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: توێژینەوە نوێیەکە لە گۆڤاری نێودەوڵەتی سرووشت بڵاوکراوەتەوە، دەرکەتووە کە شامپانزییەکان دەتوانن لە گفتوگۆدا هاوشێوەی مرۆڤ ئاماژە بە یەکتر بکەن، لە توێژینەوەکەدا کار لەسەر دوو ڤیدیۆی ئەرشیفیی شامپانزی کراوە، کە لە بەردەم کامێرادا وشە دەردەبڕن، یەکەمیان لە ناوەڕاستی ساڵانی 2000 و دووەمیان لە ساڵانی شەستەکان.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەنوێترین ڤیدیۆدا، کە لە ویلایەتی فلۆریدا تۆمارکراوە، شامپانزییەک بەناوی (جۆنی) وشەی (ماما)ـی گوتووە، کاتێک چاودێرەکەی داوای لێکردووە ئەم وشەیەی بڵێت، هاوکات تۆنی دەنگی جۆنی بەشێوەیەکی نامۆ بووە، کە لە دەنگی خۆی نەچووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: