
دەروازەیەکی سنووری عێراق - وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
بەپێی ئاماری فەرمی حکومەت، لە مانگی ڕابردوو 391 حاڵەتی پێشێلکاری لە دەروازە سنوورییەکانی عێراق، جگە لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون.
وێنە گەورەکە: دەروازە سنوورییەکانی عێراق یەکێک لە ڕێڕەوە سەرەکییەکانی بە قاچاخبردنی مادە هۆشبەرەکان، دراو و کاڵا و دەرمان کە مانگانە بە سەدان پێشێلکاریی لەو دەروازانە تۆمار دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: عەلائەدین قەیسی، گوتەبێژی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەو ژمارەیە تەنیا لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا لە دەروازە سنوورییەکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون.
ژمارەکان وا دەڵێن: دیارترین ئەو حاڵەتانەی تۆمار کراون ئەمانەن:
سکاڵای یاسایی: 95 حاڵەت.
دەستگیرکردنی داواکراوان: 65 حاڵەت.
شکستپێهێنانی هەوڵی بردنە دەرەوەی پارە: هەشت حاڵەت.
هەوڵی بە قاچاخبردنی کاڵا: 39 حاڵەت.
زانیاریی زیاتر: جگە لەمەش چەندین حاڵەتی ماددە هۆشبەرەکان، هێنانی ئۆتۆمبێلی نایاسایی، دەرمانی بەسەرچوو، خۆراک و ئاسن و چەندین کاڵای دیکە لەو دەروازانە تۆمارکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
داوا دەکرێت دەرماڵەی مامۆستایان بۆ 300 هەزار دینار زیاد بکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
داوا دەکرێت دەرماڵەی مامۆستایان بۆ 300 هەزار دینار زیاد بکرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: بۆ یەکەمجار ژمارەیەک لە گرووپەکانی عێراق ئامادەن چەک دابنێن
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق ڕەزامەندی لەسەر پێدانی زەوی بە سەرجەم مامۆستایان دەدات
- عێراق
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 60%ـی ناوچە مینڕێژکراوەکان پاککراونەتەوە