
ڤایرۆسی ئیفلیجی منداڵان لە غەززە بڵاوبووەتەوە، وێنە: thenationalnews
ئاڤا نیوز
دوای تۆمارکردنی یەکەم تووشبووی ڤایرۆسی ئیفلیجی منداڵان لە غەززە، نەتەوەیەکگرتووەکان هەڵمەتێکی کوتانی بۆ 640 هەزار منداڵ ڕاگەیاند.
لێدوانی فەرمی: ماگدی داهیر، سەرۆکی لیژنەی تەکنیکی هەڵمەتەکە ڕایگەیاند: " هەڵمەتەکە لە ناوەڕاستی غەززە لە 1ی مانگ دەستیپێکردووە و تاوەکو 4ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، پاشان بەرەو باشوور دەڕوات و خان یونس و ڕەفح و باکووری غەززە دەگرێتەوە".
لە گۆشەیەکی دیکەوە: یوسف ئەبو ئەلریش، جێگری وەزیری تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند: "ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەڕاستی دەیەوێت ئەم هەڵمەتە سەرکەوتوو بێت، دەبێت داوای ئاگربەست بکات، چونکە دەزانێت ئەم ڤایرۆسە ناوەستێت و دەتوانێت بگاتە هەموو شوێنێک."
زانیاریی زیاتر: یەک ملیۆن و 200 هەزار دەرزی ڤاکسین نێردراونەتە غەززە و لەلایەن دوو هەزار و 700 کارمەندی چاودێریی تەندروستی بە منداڵان دەدرێت، 400 هەزار ژەمی دیکەش دەگەیێنرێنە غەززە.
ئەوەش بزانە: ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بەهۆی خراپی بارودۆخی تەندروستی و پیسی ژینگەی ئەو وڵاتە، هۆشداری داوە لە بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشی ئیفلیجی لە غەززە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ باجی گومرگی بەسەر دەیان وڵات سەپاند
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مافی ئاو بۆ ماوهی 10 ساڵ دەستەبەر دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دیمەشق و حەمای سووریا بۆردوومان دەکات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک دەستلەکاردەکێشێتەوە و کۆشکی سپی جێدەهێڵێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار