
ژمارەیەک هاووڵاتی کۆنگۆ ڕێنمایی خۆپارێزییان لەبارەی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون پێدەدرێت، وێنە: سکای نیوز
ئاڤا نیوز
بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون، ئیمارات ژمارەیەک فڕۆکەی پڕ لە هاوکاریی تەندروستی بۆ پێنج وڵاتی ئەفریقی دەنێرێت.
وێنە گەورەکە: دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئاوەڵەی مەیموون لە وڵاتانی ئەفریقیا، لەسەر ڕاسپاردەی ئەمیری ئیمارات، وەک بەشێک لە هەوڵە مرۆییەکان بۆ پشتیوانیکردنی وڵاتانی دۆست لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و قەیرانەکاندا، ڤاکسینێک دژی ئاوڵەی مەیموون بۆ وڵاتانی ئەفریقا دەنێرێت.
لێدوانی فەرمی: شێخ شخبوت بن نهیان ئال نهیان، وەزیری دەوڵەتی ئیمارات ڕایگەیاند: "ئەم پاڵپشتییە بەرجەستەکردنی ئەو گرنگییەیە ئیمارات دەیدات بۆ برەودان بە کاری مرۆیی و تەندروستی لەسەر ئاستی جیهاندا، هاوکات پابەندبوونی بەردەوامی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی وڵاتانی دیکە لەکاتی قەیران و کارەساتەکاندا دووپات دەکاتەوە".
زانیاریی زیاتر: ئیمارات ڤاکسینەکە بۆ هەریەکە لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، نایجیریا، ئەفریقای باشوور، کۆتدیڤوار و کامیرۆن دەنێرێت، بەڵام ئاماژەی بە جۆری ڤاکسینەکە نەکردووە.
ئەوەش بزانە: تاوەکو ئێستا بەفەرمی ڤاکسینی ئاوڵەی مەیموون نەدۆزراوەتەوە، بەشێک لە وڵاتانی جیهان ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ لاوازكردنی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون بەکاردەهێنرێت، بەڵام ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دانی بە ڤاكسینەكەدا نەناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ باجی گومرگی بەسەر دەیان وڵات سەپاند
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مافی ئاو بۆ ماوهی 10 ساڵ دەستەبەر دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دیمەشق و حەمای سووریا بۆردوومان دەکات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک دەستلەکاردەکێشێتەوە و کۆشکی سپی جێدەهێڵێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار