کونسوڵی بەریتانیا لە هەولێر پیرۆزبایی لە ئەکتەرانی فیلمی کفن دەکات

شەیری بکە لە:
کونسوڵی بەریتانیا لە هەولێر پیرۆزبایی لە ئەکتەرانی فیلمی کفن دەکات

کونسوڵی گشتی بەریتانیا لەگەڵ ستافی فیلمی کفن

ئاڤا نیوز

 

ئەمڕۆ ئێوارە ڕێوڕەسمی فەرشی سوور بۆ فیلمی کفن لە ئیمپایەر سینەمای شاری هەولێر بە بەشداری چەندین کەسایەتی نێوخۆیی و بیانی بەڕێوەچوو.

 

وێنە گەورەکە: دوای نۆ ڕۆژی بەردەوام لە نمایشی فیلمی سینەمایی کفن لە سینەماکانی کوردستان و عێراق، ئێوارەی  ئەمڕۆ لەشاری هەولێر دەرهێنەر و پرۆدیوسەر و ئەکتەرانی فیلمەکە بەشدارییان لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی فەرشی سووردا کرد.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەندرو بیزلی کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر، کە بەشداری لە ڕێوڕەسمەکەدا کردبوو پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی دەرهێنەر و ستافی بەرهەمهێنانی فیلمەکە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

 

زانیاریی زیاتر: باهۆز نەسرەدین پرۆدیوسەری فیلمی کفن لەبارەی ژمارەی بینەرانی فیلمەکەوە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لەماوەی نۆ ڕۆژی نمایشی فیلمەکەدا ژمارەی بینەران زیاتر لە 40 هەزاری تێپەڕاندووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: