كۆچبەرە كوردەكان ڕزگاركران

شەیری بکە لە:
كۆچبەرە كوردەكان ڕزگاركران

دیمەنی کۆچبەرەکان

ئاڤا نیوز


ئەو کۆچبەرە کوردانەی سێ ڕۆژ لە ئاوی سێپەنجەی ئیتاڵیا گیریان خواردبوو و شەوی ڕابردوو داوای بە هاناوەچوونیان کرد، ڕزگارکران.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی دوێنێ 58 کۆچبەر کە بەشێکیان کوردی ڕۆژهەڵات و هەرێمی کوردستان بوون، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا داوای بەهاناوەچوونیان کردبوو، ئەوان لە ئاوی دەریای سێپەنجە لە ئیتاڵیا گیریان خواردبوو.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا بەدواداچوونی بۆ دۆخی کۆچبەرەکان کرد و لەگەڵ چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی کۆچبەران کەوتە پەیوەندیکردن، هەر شەوی ڕابردوو چالاکوان ڕەنج پشدەری بە ئاڤا نیوزی گوت: پۆلیسی دەریاوانی گەیشتووەتە شوێنەکە بۆ ڕزگارکردنیان و كەشتی ئیتاڵیا بە هانایانەوە نەچووە بەڵكو كەشتییەكی ئەستۆنی ڕزگاری كردوون و بەرەو یۆنانی بردوون.


لێدوانی فەرمی: بەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان بە ئاڤا نیوزی گوت:سەرجەم سەرنشینانی یەختەکە ڕزگارکراون کە ژمارەیان نزیکەی 60 کەس بووە.


ئەمەش بزانە: لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە بۆ ئاڤا نیوز نێردراوە، کۆچبەرەکان باس لەوەدەکەن، لەلایەن کەشتییەکەوە ڕزگارکراون و دۆخی تەندرووستییان جێگیرە و کەشتییەکە بەرەو یۆنان ڕۆشتووە.


زانیاریی زیاتر: بەشێک لەو کۆچبەرانە خەڵکی هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون، بەڵام تاوەکو ئێستا ناسنامەی بەشێکیان دیار نییە. بەکر عەلی ئەوەشی گوت.


لە لایەكی دیكەوە: میدیاكانی یۆنان باس لەوەدەكەن كە ئەو پەنابەرانەی لە دەریای ناوەڕاست و لە ئاوە ئازادەكاندابوون گەیەنراونەتە یۆنان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: