دەیان كۆچبەری كورد لە ئاوی سێپەنجەی ئیتاڵیا گیریان خواردووە

شەیری بکە لە:
دەیان كۆچبەری كورد لە ئاوی سێپەنجەی ئیتاڵیا گیریان خواردووە

وێنەی کۆچبەرەکان

ئاڤا نیوز


لە ئێوارەی ئەمڕۆوە 58 کۆچبەر لە ئاوی "سێ پەنجە"ی ئیتاڵیا بەلەمەکەیان دووچاری وەستان هاتووەو داوای بە هاناوەچوون دەکەن.


چیرۆكی سەرەكی: ژمارەیەک کۆچبەر کە بە کوردی قسە دەکەن و هێشتا نازانرێت خەڵکی کام ناوچەی کوردستانن، خۆیان دەڵێن "بەلەکەیان لەکارکەوتووە و 58 کەسن داوای بەهاناوەچوون دەکەن".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا نیوز لەچەند ڕێگەیەوە لە هەوڵدایە بۆ زانیاری دەستخستن و گەیاندنی دەنگی ئەو کۆچبەرانە.


لێدوانی فەرمی: چالاكوان ڕەنج پشدەری بە ئاڤا نیوزی گوت: ئێستا پۆلیسی دەریاوانی گەیشتووەتە شوێنەكە بۆ ڕزگاركردنیان، ژمارەیان 58 سەرنشینە و ژمارەیەكیان منداڵن سێ ڕۆژە لەئاودان و یەختەكەیان كون بووە و داوای بەهاناوەچوونیان لێكردین.


زانیاریی زیاتر: وا دەردەكەوێت زۆربەی كۆچبەرەكان خەڵكی باشووری كوردستانن. ڕەنج پشدەری وای گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: