گەشتیارانی ئیسرائیلی لە میسر بریندار دەکرێن

شەیری بکە لە:
گەشتیارانی ئیسرائیلی لە میسر بریندار دەکرێن

ساتی ڕوودانی گرژییەکان

ئاڤا نیوز  


لە هۆتێلێکی شاری تابا لە میسر، شەڕ لە نێوان گەشتیارانی ئیسرائیلی و کارمەندانی هۆتێلێک دروست دەبێت. 


وێنە گەورەکە: ئیسرائیل نیمچە دوورگەی سینای لە ساڵی 1967 داگیر کرد و لە ساڵی 1982 دوای ڕێککەوتنی ئاشتی ساڵی 1979 گەڕاندەوە بۆ میسر، یەکێکە لەو چەند شوێنە کەمەی ئیسرائیلییەکان دەتوانن لە ڕێگەی وشکانییەوە پێی بگەن. 


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی کەناڵی قاهیرە تیڤی، شەڕ لە نێوان چوار گەشتیاری عەرەبی ئیسرائیلی و کارمەندانی هۆتێلێک لە شاری تابای میسر لەسەر نەدانی پارەی خزمەتگوزارییەکان لەلایەن گەشتیارانەوە درووست  بووە. 


زانیاریی زیاتر: سێ کارمەندی هۆتێل و سێ گەشتیار لەم شەڕەدا بریندار بوون. 


لە لایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی باڵای میسری لە زاری کەناڵەکەوە بڵاویکردەوە، ڕاپۆرتی میدیاییەکانی ئیسرائیل "هیچ ڕاست" نییە کە بانگەشەی ڕووداوی "دژی هاووڵاتییانیان" دەکەن. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: خەڵکی ئیسرائیل دەتوانن بۆ ماوەی 14 ڕۆژ بە ڤیزە لە ڕێگەی سنووری تابا بۆ شەرەم شێخ سەردانی میسر بکەن.  

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: