ئێران ئامادەیە 150 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە عێراق درووست بکات

شەیری بکە لە:
ئێران ئامادەیە 150 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە عێراق درووست بکات

پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە بەغدا- میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز  


سەرۆکی ژووری هەرەوەزیی ئێران، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ دروستکردنی 150 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە عێراق ڕادەگەیێنێت.


وێنە گەورەكە: چالاکییەکانی بیست و چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ پیشەسازی و بیناسازی، ڕۆژی 29ی ئاب لە بارەگای هەمیشەیی پێشانگە نێودەوڵەتییەکان لە تارانی پایتەختی ئێران بە بەشداریی 750 کۆمپانیای نێوخۆیی و 100 کۆمپانیای بیانی  دەستیپێکرد و شاندی بازرگانیی عێراق ئامادەبوو.


لێدوانی فەرمی: بەهمەن عەبدوڵڵاهی، سەرۆکی ژووری هەرەوەزیی ئێران لە میانی کۆبوونەوەی هاوبەشی ژووری هەرەوەزیی ئێران و شاندە بازرگانییەکانی عێراق، ڕایگەیاند:" ئەگەر لە عێراق زەویمان بۆ دابین بکرێت، ئامادەین پڕۆژەی دروستکردنی 150 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دەست پێبکەین ".


زانیاریی زیاتر: هەر لە کۆبوونەوەکە سەرۆکی ژووری هەرەوەزیی ئێران ئامادەیی وڵاتەکەی پیشانداوە بۆ ئەوەی کەرەستەی بیناسازی و بیناسازی بۆ عێراق دابین بکات.


لە لایەکی دیکەوە: ئوسامە عەبدولڕەزا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە کە بەشداری کۆبوونەوەکە بووە ڕایگەیاند: ئامادەین بۆ پتەوکردنی کاری هەرەوەزیی خۆمان لەگەڵ ئێران و توانای ئەوەشمان هەیە کەرتی نیشتەجێبوون لە عێراق بە هاوکاری کۆمپانیا ئێرانییەکان بەهێز بکەین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: