
گەڕانەوەی ئاوارەکان - وێنە: وەزارەتی کۆچبەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گەڕانەوەی نزیکەی 400 ئاوارەی نیشتەجێی کەمپەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بۆ ناوچە ڕەسەنەکانیان لە پارێزگاکانی سەڵاحەددین و نەینەوا ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: دوابەدوای فەرمانی سەرۆكوەزیران بارزانی، پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەكان لە کەمپەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بەردەوامە، تاوەکو ئێستاش چەندین خێزان گەڕانەوتەوە ناوچە ڕەسەنەکانیان.
لێدوانی فەرمی: ئیڤان فایەق جابرۆ، وەزیری کۆچ و کۆچبەران ڕایگەیاند: بە هاوکاری لەگەڵ دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نەتەوە یەکگرتووەکان 379 ئاوارەی نیشتەجێی کەمپی بەحرکە لە پارێزگای هەولێر گەڕانەوە ناوچە ڕەسەنەکانیان لە پارێزگاکانی سەڵاحەدین و نەینەوا.
زانیاریی زیاتر: ئاوارەکان گەڕانەوتەوە ناوچەکانی بەعاج لە موسڵ، کەرامەی موسڵ، گوندی تەرجلە لە حەمدانییە و قەزای بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەددین.
لە لایەکی دیکەوە: بەهۆی ئەوەی شوێنی نیشتەجێبوونیان بەتەواوی لەدەستداوە، 150 ماڵی نیشتەجێی کەمپی بەحرکە تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە ناوچە ڕەسەنەکانیان لە پارێزگاکانی سەڵاحەدین و ئەنبار.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ باجی گومرگی بەسەر دەیان وڵات سەپاند
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مافی ئاو بۆ ماوهی 10 ساڵ دەستەبەر دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دیمەشق و حەمای سووریا بۆردوومان دەکات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک دەستلەکاردەکێشێتەوە و کۆشکی سپی جێدەهێڵێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا بە کوردی ڕووبەڕووی قاچاخچییان دەبێتەوە