لە سێ مانگدا زیاتر لە شەش هەزار کەس لە باشووری ئەفریقا بوونەتە قوربانی جەنگ

شەیری بکە لە:
لە سێ مانگدا زیاتر لە شەش هەزار کەس لە باشووری ئەفریقا بوونەتە قوربانی جەنگ

ژمارەیەک هاووڵاتی ئەفریقای باشوور. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكان لە باشووری ئەفریقا لە ماوەی سێ مانگدا شەش هەزار و 200 هاووڵاتی كوژراون و تا دێت ژمارەكەش زیاتر دەبێت.

 

وێنە گەورەكە: پێكدادان و ئاڵۆزییەكان لە باشووری ئەفریقا بەردەوامن، تاوەکو ئێستا هیچ ڕێككەوتنێک لە نێوان ئەو دوو بەرەیەی شەڕدا دروست نەبووە، بەهۆی شەڕیشەوە ملیۆنان كەس ئاوارەبوون و هەزاران كەسیش بێسەروشێنن.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: پۆلیسی باشووری ئەفریقا ڕایگەیاند: لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا شەش هەزار و 198 کەس کوژراون، کە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵێک پێشتر ڕێژەكە كەمی كردووە.

 

ئەمەش بزانە: لە نێوان مانگەکانی نیسان و حوزەیران بە گشتی نۆ هەزار و 309 دەستدرێژی سێکسی تۆمارکراوە، لەم ماوەیەدا 44 هەزار و 735 تاوانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان ئەنجامدراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: