ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا - وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، دەڵێت لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا وەک ئۆپۆزسیۆن دەبن و دوو مەرجیان هەیە.
وێنە گەورەکە: نزیکەی دوو مانگە 13 ئەندامی هاوپەیمانی نەینەوای یەکگرتوو کە پارتی دیموکراتی کوردستان بەشێکە لەو هاوپەیمانییە، بەشداری دانیشتنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوایان نەکردووە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد کەنعان کیکی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: دوو مەرجمان هەیە، یەکەم پێویستە سەرۆک و جێگری ئەنجومەن لابدرێن، دووەم ڕێککەوتنێکی ستراتیژی سیاسی نوێ بکرێت، تا جێبەجێکردنی مەرجەکانمان ئێمە دەبینە ئۆپۆزسیۆن لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 28-7-2024 ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بەبێ بەشداری فراکسیۆنەکانی پارتی و نەینەوای یەکگرتوو کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و 14 پۆستی قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەیان دابەشکرد، بەمەش ناڕەزایی زۆری لای پارتی و نەینەوای یەکگرتوو دروستکرد کە خاوەنی 13 کورسین، دواتر بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی عێراق گۆڕانکارییە کارگێڕییەکان ڕاگیران.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
گەندەڵی دارایی لە یەکێک لە بانکە حکومییەکانی عێراق ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی سەرژمێری درێژکردەوە
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی وەک باوک و خەمخۆر هۆشداری دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
21 تشرینی دووەم
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
21 تشرینی دووەم
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
دیمەنی چۆڵبوونی شەقامەکانی شاری هەولێر
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
سەرژمێری له گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر