ڕكابەرێكی سەرسەختی دۆناڵد ترەمپ لە كێبڕكێی سەرۆكایەتیی ئەمریکا كشایەوە
- هەواڵ
- 11 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
یەكێک لە كاندیدە "سەرسەخت و دژەكان"ـی دۆناڵد ترەمپ بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی ئەمریكا كشایەوە و دەڵێت، هیچ رێگەیەک بۆ سەركەوتن نییە.
كریس كریستی، پێشتر حاكمی ویلایەتی نیوجرسی بووە، كاندیدی دیموكراتەكانیش بوو بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمریكا، دوێنێ چوارشەممە 2024-01-10 لەكاتی قسەكردنیدا بۆ هەوادارانی گوتی: "بەتەواوەتی بۆم روونبووەتەوە ڕكابەری لەم دۆخەدا هیچ باش نییە، من ڕقم لە كینە و دووبەرەكی و خۆپەرستییە، ئەوەی لە وڵاتدا ڕوودەدات سیاسەت نییە و كێبڕكێیەكی خراپە".
كریس، یەكێكە لە دوژمنە سەرسەختەكانی دۆناڵد ترەمپ و پێیوابوو، دەبێت ڕێگری لە كاندیدبوونەوە بە سەرۆكی ئەمریكا بکات، پێشتریش پێی گوتبوو: "بەڵێن بێت هەموو شتێك بكەم بۆ ڕێگریكردن لە ترەمپ".
لە ناوەڕاستی مانگی 11ـی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا دەكرێت. چەندین كاندید كێبڕكێ دەكەن، پەیتا پەیتا چەند كاندیدێكیش دەكشێنەوە، ئێستا كێبڕكێیەكی تووند لە نێوان جۆو بایدن، سەرۆكی ئێستا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشوو دایە.
كریس، سیاسیەكی تووندە، دكتۆرای لە یاسای نیشتیمانیی ئەمریكادا هەیە، بەوە ناسراوە زۆر دژی ڕەگەزپەرستی و شەڕ و پێكدادانەكانە، چەندین جار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕەگەزپەرستی كەمپینی گەورەی كردووە و خۆی سەرپەرشتی كردووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار