جێگرە کوردەکەی سەرۆککۆماری ئێران سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

شەیری بکە لە:
جێگرە کوردەکەی سەرۆککۆماری ئێران سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

عەبدولکەریم حوسێنزادە

ئاڤا نیوز  


پارێزگاری سلێمانی قسەی لەگەڵ جێگری سەرۆککۆماری نوێی ئێران کردووە، دەڵێت "بەڵێنیداوە سەردانی هەرێمی کوردستان و سلێمانی بکات".


وێنە گەورەکە: یەکەمجارە لە ئێران کوردێکی سووننە پۆستێکی باڵا وەردەگرێت، ئەمەش دوای ئەو ڕەخنانەی لە مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران گیرا كە لە کابینەکەی کورد و سووننەکانی بێبەش کردووە.


لێدوانی فەرمی: د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بۆ پیرۆزبایی لەگەڵ عەبدلکەریم حسێنزادە، جێگری نوێی سەرۆککۆماری ئێران بە تەلەفون قسەمکردووە، ئەو بەڵێنیداوە سەردانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی بکات.


زانیاريی زیاتر: لەبارەی دیاریکردنی وادەیەک بۆ هاتنی عەبدلکەریم حسێنزادە، پارێزگاری سلێمانی دەڵێت: هیچ کاتێک دیارینەکراوە، لەبەرئەوەی ئێستا بۆ میوانداری ئامادەییمان نییە.


باکگراوند: عەبدلکەریم حسێنزادە، نوێنەری هەڵبژێردراوی شاری نەغەدە و شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو بۆ پەرلەمانی ئێران، ڕۆژی 26-8-2024 کرا بە جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ  "کاروباری گەشەپێدانی گوند و ناوچە بێبەشکراوەکانی وڵات".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: