ساڵی داهاتوو دەست بە کارکردن لە ڕێگەی گەشەپێدان دەکرێت

شەیری بکە لە:
ساڵی داهاتوو دەست بە کارکردن لە ڕێگەی گەشەپێدان دەکرێت

وەزیری گواستنەوەی تورکیا لەگەڵ چەند بەرپرسێکی وڵاتەکەی

ئاڤا نیوز 


یەکەم کۆبوونەوەی چوارقۆڵی لە نێوان تورکیا و عێراق و قەتەر و ئیمارات لە ئیستەنبووڵ کرا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕوونکردنەوە لەسەر وردەکاری پڕۆژەکە خرایەڕوو.

 

وێنە گەورەکە: ڕێگەی گەشەپێدان یەكێک لە پڕۆژە ستراتیژییە گرنگەكانی عێراق، قەتەر، ئیمارات و تورکیایە، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئەوروپا دەبەستێتەوە و 117 کیلۆمەتریشی بە نێو خاکی هەرێمی کوردستاندا تێدەپەڕێت.


لێدوانی فەرمی: عەبدولقادر ئۆڕاڵئۆغلو، وەزیری گواستنەوەی تورکیا ڕایگەیاند: ئەم پڕۆژەیە تەنیا سوودی بۆ ئەو چوار وڵاتە نابێت، بەڵکو هێڵی گەشتیاری نێوا ئاسیا و ئەوروپا درێژدەکاتەوە.


بابەتە ستراتیژییەکە: ڕێگەی گەشەپێدان نەک تەنیا ڕێڕەوێکی گواستنەوەی کەم تێچوون و کورتخایەن دابین دەکات، بەڵکو تەواوکەری ڕێڕەوی گواستنەوەی ئێستاش دەبێت.


زانیاریی زیاتر: 1200 کیلۆمەتر ڕێگای ئاسنی وشکانی لە سنووری عێراقەوە دروست دەکرێت تاوەکو شانلی ئورفا و غازی عەنتابی تورکیا درێژدەکرێتەوە، ساڵی داهاتوو دەست بە کارکردن دەکرێت. وەزیری گواستنەوەی تورکیا ئەوەشی گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: