لە دوو شوێنی تورکیا نەوت دەدۆزرێتەوە

شەیری بکە لە:
لە دوو شوێنی تورکیا نەوت دەدۆزرێتەوە

کارکردن لە کێڵگەیەکی نەوت لە تورکیا - وێنە: میدیای تورکیا

ئاڤا نیوز 


لە دوو ناوچەی شاری بایبورتی تورکیا، سەرەداوی دۆزینەوەی بیرە نەوتی نوێ بەدەستهاتوون، نموونەی وەرگیراوی نەوتە دۆزراوەکە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە رەوانەی تاقیگە کراوە.


چیرۆکی سەرەکی: لە گەڕان و بەدواداچوونی تیمی پ. د. نافیز مادێن، سەرۆکی بەشی جیۆفیزیکی لە زانکۆی گوموشهانێ بۆ دۆزینەوەی نەوت لەم شوێنانەی هەڵقولانی نەوتی لێ بەدیکراوە، لە هەردوو گوندی ئولوچایەر و کوربانپناری سەر بە شاری بایبورتی تورکیا، نموونەی ئەو نەوتە وەرگیراوە و بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی رەوانەی سەنتەری لێکۆلێنەوەی هاوبەشی نەوتی تورکیا کراوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت:  لە رابردوودا هەوڵی وەبەرهێنانی ئەو نەوتە دراوە کە لەشاری بایبوت دۆزراوەتەوە، بەڵام ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەریانخستبوو نەوتەکە بەپێی پێویست نییە.


لێدوانی فەرمی: پرۆفیسۆر مادێن رایگەیاند، بە فراوانکردنی لێکۆڵینەوەکان و ئامرازەکانی بەدواداچوون، هەروەها ئەو زانیارییانەی بەدەستمان هێناوە، لە داهاتوویەکی نزیکدا بریاری وەبەرهێنان لەم شوێنانە رادەگەیێنین کە نموونەکانی لێوەرگیراوە.


ئەمەش بزانە: لەگەڵ دۆزینەوەکانی بایبوت، ئێستا چاوەکان لەسەر دۆزینەوەی نەوتی ناحیەی مواردیەی شاری وانە  لە باكووری كوردستان، بەدۆزینەوەی نەوت لە وان، تورکیا دەچێتە قۆناغێکی دیکەی بەرهەمهێنانی نەوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: