عێراق لێکۆڵینەوە لە هۆکاری خستنەخوارەوەی درۆنەکەی کەرکووک دەکات

شەیری بکە لە:
عێراق لێکۆڵینەوە لە هۆکاری خستنەخوارەوەی درۆنەکەی کەرکووک دەکات

وێنەی ساتی تێکشکان و دوای تێکشکانی درۆنەکە - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


لەكاتێكدا پێشتر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشەكانی كەركووك بەرپرسیارێتی خستنەخوارەوەی درۆنێكی لەكەركووك ڕاگەیاند، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق دەڵێت "درۆنەكە توركییە و لێكۆڵینەوە لە هۆكاری خستنەخوارەوەی دەكەن".


وێنە گەورەکە: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە درۆنێک لە گەڕەکی (تسعین)ـی شاری کەرکووک  بە دیاریکراوی پشت بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی کەرکووک خرایە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەكەوتەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: شانەی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بڵاوی كردەوە: كاتژمێر 9:30ی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرگریی ئاسمانیی عێراق فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی لەناو كەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووكدا بەدیكرد و دوای بەدواداچوون و زانینی بەرنامەی گەشتەكەی و گەیشتنی بۆ ناوەندی شاری كەركووك كە بارەگەی حكومی، ناوەندە ئابوورییە گرنگەكان، و ئامانجە گرنگەكانی تێدایە، لێكۆڵینەوە لەلایەن هەموو دەزگاكانەوە كرا. 


زانیاریی زیاتر: لە لێكۆڵینەوەكەدا "هێزە ئەمنییەكان و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ناسنامەی ئەم فڕۆكەیەیان پشتڕاستكردەوە و دەركەوت كە فڕۆكەیەكی نەناسراوە، ئێستا تیمێكی تایبەت  پێكهێنراوە و لێكۆڵینەوە لە هۆكاری كەوتنە خوارەوەی  دەكەین".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووک بەرپرسیارێتی خستنەخوارەوەی درۆنەکەی لەئەستۆگرت و ڕایگەیاند " بێ پرس و ئاگادارکردنەوە  هاتووە بۆیە خستوویانەتە خوارەوە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: