81ـەمین فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیس دەستیپێکرد

شەیری بکە لە:
81ـەمین فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیس دەستیپێکرد

بەشێک لە فیلمەکانی فێستیڤاڵی ڤێنیس

ئاڤا نیوز

 

بە ئامادەبوونی ئەستێرە دیارەکانی جیهانی سینەما، فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیس دەستیپێکرد.

 

وێنەگەورەکە: 28ـی ئاب لە ئیتاڵیا یەکێک لە گەورەترین مەراسیمەکانی تایبەت بە سینەما، بە فیلمی "Betlejuice Beetlejuice" دەستیپێکرد و ئەکتەرە دیارەکانی وەک مۆنیکا بیلۆچی و کەیت بلانچێت بەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵەکەدا تێپەڕین.

 

زانیاريی زیاتر: فێستیڤاڵی ڤێنیس کۆنترین فێستیڤاڵی سینەمایە لە مێژوودا لە ئاستی هونەریشدا بە سێیەم گرنگترین فێستیڤاڵ دادەنرێت لە پاش خەڵاتەکانی ئۆسکار و فێستیڤاڵی کان، خەڵاتی یەکەمی فێستیڤاڵەکەش بە (شێری زێڕین) ناسراوە، فێستیڤاڵەکە ماوەی 10 ڕۆژ دەخایەنێت.

 

ئەمەش بزانە: ڕووداوە سەرنجڕاکێشەکانی فێستیڤاڵەکە، نمایشی بەشێکی بەشی دووەمی فیلمی جۆکەرە بە ڕۆڵگێڕانی خواکین فینیکس و لەیدی گاگا، دەرکەوتنەوەی مۆنیکا بێلوچی لە فیلمێکی نوێدا و فیلمە نوێیەکەی دەرهێنەری ئیسپانی پێدرۆ ئەلمۆدۆڤار یەکێکی دیکەیە لە فیلمە بەشداربووەکانی فێستیڤاڵەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: