گرووپی میوزیکی (پرۆجێکت 11:11) یەکەمین ڤیدیۆ میوزیکی خۆی بڵاودەکاتەوە

شەیری بکە لە:
گرووپی میوزیکی (پرۆجێکت 11:11) یەکەمین ڤیدیۆ میوزیکی خۆی بڵاودەکاتەوە

لۆگۆی گرووپی موزیکی (پرۆجێکت 11:11)

ئاڤا نیوز

 

یەکەم ڤیدیۆ کلیپی گرووپی میوزیکی (پرۆجێکت 11:11) بە ناوی (سێشنی ڕاستەوخۆی دووکان) لە شەوی 28ـی ئاب لە مەراسیمێکدا لە سلێمانی بڵاودەکرێتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: دیلان ستار، یەکێک لە ئەندامانی گرووپی پرۆجێکت 11:11ـیە و هاوکات خاوەنی بیرۆکەی دروستبوونی گرووپەکەشە، بە ئاڤا نیوزی گوت: "گرووپەکەمان لە پێنج ئەندام پێکهاتووە، بە شێوازی (ئەلیکترۆنیک میوزیک) کاردەکەین".

 

زانیاریی زیاتر: "ئەندامانی گرووپەکە گۆڕانکارییان بەسەردا دێت و هەندێکجار بانگهێشتی میوزیکژەن و گۆرانیبێژی دیکە دەکەین بۆ ناو گرووپەکەمان، (هامۆس) پرۆدیوسەری گرووپەکەمانە و هاوکات (بیت)ـی میوزیکەکانمان دەنووسێت." دیلان ستار وای گوت.

 

بۆچی گرنگە: گرووپەکە بە شێوازێکی نوێی میوزیک کاردەکەن، بەڵام دەیانەوێت میوزیک و مەقامە کوردییەکان ئاوێزانی شێوازەکەیان بکەن، بەو مەبەستەی لاوەکان ئاشنای میوزیک و مەقامە کوردییەکان ببن لەڕێگەی شێوازی (ئەلیکترۆنیک میوزیکەوە).

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: