هاونیشتمانییەکی کورد دوای ڕفاندنی ئازاد دەکرێت

شەیری بکە لە:
هاونیشتمانییەکی کورد دوای ڕفاندنی ئازاد دەکرێت

هەواڵی ئاڤا

ئاڤا نیوز  


هاونیشتمانییەکی کوردی دانیشتووی قەزای کفری لەسەر ڕێگەی سەرەکی کەرکووک بەغدا دەڕفێنرێت، دواتر بە هەوڵی دەزگا ئەمنییەکان لە دەستی ڕفێنەرەکان ئازاد دەکرێت.


چیرۆکی سەرەکی: حەسەن ڕەشید جاف، هاونیشتمانییەکی خەڵکی قەزای کفری لە پارێزگای سلێمانی بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە کە لە جۆری GMC بووە، لەلایەن چەند کەسێکەوە لەسەر ڕێگەی کەرکووک - بەغدا لە نێوان خاڵس و عوزێم دەڕفێنرێت.


زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە پارێزگای دیالە بە ئاڤا نیوزی گوت: دوای ئەوەی ڕفێنەرەکان بە مۆبایلی کەسە ڕفێنراوەکە پەیوەندی بە کوڕەکەیەوە دەکەن، داوای 200 هەزار دۆلار (20) دەفتەر یانکردووە لە بەرامبەر ئازادکردنی، دواتر لەسەر بڕی چوار دەفتەر ڕێکدەکەون.


زانیاریی زیاتر: ڕفێنەرەکان لەگەڵ کەسوکاری ڕفێنراوەکە لە پەیوەندی بەردەوامدا بوونە، دەزگا ئەمنییەکانیش بەو هۆیەوە توانییان شوێن مۆبایلی ڕفێنراوەکە بکەون و شوێنەکەی دەستنیشان بکەن، کە نزیک ناحیەی قەرەتەپە بووە، دوای 18 کاتژمێر لە ڕفاندنی پێش ئەوەی پارەکە بگاتە دەستی ڕفێنەرەکان، لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانییەوە دەستگیر دەکرێن و ڕفێنراوەکەش ئازاد دەکەن و دەیگەڕێننەوە لای کەسوکارەکەی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: