دیناری عێراقی - محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا نیوز، دڵنیایی بۆ ناردنی مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەکان دراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنيا قسەیە و بڕیاری بۆ دەرنەکراوە، مووچە مانگی هەشتی فەرمانبەرانیش تەنیا چەند ڕێکارێکی ڕۆتینی ماوە و بە دڵنیاییەوە لەم ڕۆژانە پارە دەنێردرێت، بەڵام بۆ مووچەی مانگی حەوت هیچ زانیارییەکی نوێ نییە.
وێنە گەورەکە: پرسی ناردنی مووچە لەلایەن حکومەتی عێراق زۆر ئاڵۆز کراوە، تاوەکو ئێستا لەکۆی نزیکەی 950 ملیار دینار بۆ مووچەی هەر مانگێک، تەنیا 36 ملیاری بۆ مانگی حەوت ناردووە و پارەکە گەیشتووە، بڕیاری خەرجکردنی نزیکەی 550 ملیار دیناریشی بۆ مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی مەدەنی داوە و تائێستا نەگەیشتووە، لە دوێنێشەوە شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان لە بەغدایە، ئەمڕۆ ژمارەیەک کۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد.
دڵنیاییمان وەرگرتووە كە مووچەی مانگی حەوت و هەشتی هێزە ئەمنییەکان دەدرێت
ئەندامێكی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "دڵنیاییمان وەرگرتووە كە مووچەی مانگی حەوت و هەشتی هێزە ئەمنییەکان دەدرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا پارە تەمویل نەکراوە، تەنانەت بڕیاری کۆتایی خەرجکردنیش نەدراوە، بەڵکو بەیانی کۆبوونەوەی دیكهمان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق دەبێت و هەندێ خاڵ ماوە قسەیان لەسەر بکرێت، ئهگهر ڕێکبکەوین ئینجا واژۆی ناردنی دەکرێت".
“لێکتێگەیشتنمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان”
ئەندامەکەی شاندی کوردستان باسی لەوە کرد؛ بۆ مانگی حەوتی فەرمانبەرانی شارستانی هێشتا یەکلایی نەبووهتەوە کە دەنێردرێت یاخود نا. بە دڵنیاییشەوە گوتی: “لێکتێگەیشتنمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان”.
“لێکتێگەیشتمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان”
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی ناردنی مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەكان بۆ ئاڤا نیوز قسەی کرد و گوتی: تاوەكو ئێستا هیچ زانیارییەكی فەرمی نوێ نییە.
تەیف سامی چی بە پەرلەمانتارێکی کورد گوتووە؟
ئامانج هەركی، پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی پارتی، ئەمڕۆ چوارشەممە بەتایبەت بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان سەردانی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقی كردووە، وەک بۆ ئاڤا نیوزی باس کرد، تەیف سامی لە وەڵامدا پێی گوتووە: “مووچهی فهرمانبهرانی ههرێمی كوردستانمان خهرج كردووه و چهند ڕێككارێكی كهمی ماوه تا دهگات". مەبەستی مووچەی مانگی هەشت بووە.
لەسەر چی لیستێک مووچە خەرج کراوە؟
ئەو پەرلەمانتارە كوردە لە وەزیری دارایی عێراقی پرسیوە؛ چ گرفتێك لە لیستی ناوی مووچەی مووچەخۆران هەیە؟ لە وەڵامدا تەیف سامی پێی گوتووە: ‘گرفت لە ناوەكان هەیە، بەڵام لەسەر لیستی مانگی پێشوو مووچەمان خەرج كردووە".
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکات. هەفتەی داهاتووش تەواوی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان خەرج دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 10 خولەک لەمەوپێش
بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی دۆلاری دەستپێکردەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکووک لە زیادبوونە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەندەلاوی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی ماددەی 140 دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتکردن پڕۆسەی پیربوون دوادەخات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەردێکی دەگمەن بەهاکەی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلارە
15 ئەیلوول
ئەو خواردن و خواردنەوانەی ڕەنگی ددانەکان دەگۆڕن
15 ئەیلوول
یەکێتی فەرمانگە حکومییەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت
15 ئەیلوول
- جیهان
- 11 ئەیلوول
یەکەم دیبەیتی ترەمپ و هاریس بەڕێوەچوو