دوو تیمی عێراق لە پاڵەوانێتیی جیهانیی ڕۆبۆت یەکەم دەبن

شەیری بکە لە:
دوو تیمی عێراق لە پاڵەوانێتیی جیهانیی ڕۆبۆت یەکەم دەبن

نوێنەری عێراق لەگەڵ براوەکانی پاڵەوانێتیی جیهانیی ڕۆبۆت وێنەیەکی یادگاریی دەگرێت

ئاڤا نیوز


دوو تیمی عێراقی لە پاڵەوانێتیی جیهانیی ڕۆبۆت لە وڵاتی هیندستان بەشدارییان کرد و هەردووکیان توانییان پلەی یەکەم بەدەستبێنن.

وێنە گەورەکە: پاڵەوانێتیی جیهانیی ڕۆبۆت لە ڕۆژانی 24 تاوەکو 27ی ئابی 2024، لە شاری نیودلهی بە بەشداریی 50 تیم لە چەندین وڵات کە دوویان  عێراقی بوون بەڕێوەچوو.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وائیل عەکایشی، نوێنەری عێراق و ئەندامی یەکێتیی نێودەوڵەتیی وەرزشی ئەلیکترۆنی ڕایگەیاند: دوو تیم لە سەڵاحەدین و ئەنبار لە دوو کێبڕکێی سۆمۆ ڕۆبۆت و داهێنان بەشدارییان کرد و توانیان پلەی یەکەم بەدەستبێنن. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراق ئەندامە لە یەکێتیی نێودەوڵەیتی وەرزشی ئەلیکترۆنی لە هیندستان، ساڵانەش پاڵەوانێتییەکی نیشتمانیی ڕۆبۆت لە عێراق دەکرێت و یەکەمەکان سەردەکەون بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییە جیهانییەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ