هۆشداری لە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی زەریای هێمن دەدرێت

شەیری بکە لە:
هۆشداری لە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی زەریای هێمن دەدرێت

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان-وێنەwenewsenglish

ئاڤا نیوز


نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی زەریای هێمن داوای یارمەتیی بەپەلە دەکات.

 

لێدوانی فەرمی: ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دوورگەکانی زەریای هێمن هۆشدارییەکی توند دەدات و ڕایدەگەیێنێت، ئەم بەرزبوونەوەیە مەترسییەکی گەورەیە، هاوکات کاریگەری هەیە لەسەر مانەوەی دوورگەکانی ناوچەکە.

 

لەلایەکی دیکەوە: ڕاپۆرتێکی نوێ لەلایەن دەزگای باڵای چاودێری کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە ئاستی دەریاکان لە بەشێک لە ناوچەکانی زەریای هێمن لە ماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 15 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە بەراورد بە ڕێژەی جیهانی کە 9.7 سانتیمەتر بووە.

 

ئەمەش بزانە: دوورگەکانی زەریای هێمن 0.02%ـی گازی ژەهراوی جیهان دەردەدەن، هاوکات لەنێو لیستی ئەو دوورگانەدان، کە زۆرترین مەترسییان لەسەرە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ