فیلمی دەرهێنەرێکی کورد بەشداریی ئۆسکار دەکات

شەیری بکە لە:
فیلمی دەرهێنەرێکی کورد بەشداریی ئۆسکار دەکات

سەهیم عومەر

ئاڤا نیوز 


فیلمی مێسیی بەغدا، بەرهەمی  دەرهێنەری کورد سەهیم عومەر خەلیفە، بە نوێنەرایەتیی عێراق هەڵبژێردراوە بەشداری لە خەڵاتەکانی ئۆسکاردا بکات.


لێدوانی تایبەت: سەهیم عومەر خەلیفە بۆ ئاڤا نیوز گوتی: سەڕەڕای ئەوەی فیلمەکە توانیویەتی بەشداری زیاتر لە 30 فیلمە ڤیستەڤاڵی نێودەوڵەتی کردووە و خەڵاتی گەورەی بەدەستهێناوە، دڵخۆشین کە فیلمێکی دەرهێنەرێکی کورد هەڵبژێردراوە بە نوێنەرایەتی عێراق بەشداری لە خەڵاتەکانی ئۆسکار بۆ ساڵی 2025 بکات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەهیم عومەر خەلیفە، دەرهێنەرێکی کوردە، خەڵکی زاخۆیە و لە وڵاتی بەلجیکا دەژی، خاوەنی چوار کورتەفیلم و دوو فیلمی بەرزی سینەمایی و بەڵگەفیلمێکە.


زانیاریی زیاتر: ناوەڕۆکی فیلمەکە گوزارشت لە خەونی منداڵێکی تەمەنی 11 ساڵ دەکات، دەستبەرداری خەونی خۆی نەبووە، ئەو دەرهێنەرە كوردە  لە ڕێگای فیلمەکانی  توانیویەتی 120 خەڵات بەدەستبهێنێت، دووجار بەدوای یەک کورتەفیلمەکانی لە لیستی پاڵێوراون بووە بۆ خەڵاتەکانی ئۆسکار، بڕیارە بە نوێنەرایەتی عێراق بەشداری لە خەڵاتەکانی ئۆسکار بۆ ساڵی 2025 بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ