پێنتاگۆن: هێشتا ئەگەری هێرشی ئێران لە ئارادایە

شەیری بکە لە:
پێنتاگۆن: هێشتا ئەگەری هێرشی ئێران لە ئارادایە

ساتی هەڵدانی مووشەکێکی ئێرانی - وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز


وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاند، هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە تۆڵەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە هەر ڕوودەدات.


وێنە گەورەکە: حیزبوڵڵای لوبنانی لە تۆڵەی کوژرانی فواد شوکر، هێرشێکی مووشەکی کردە سەر ئیسرائیل. دوا بە دوای هێرشەکە، چاوەڕوانییەکان بۆ ئەوەی ئێرانیش هێرشی هاوشێوە ئەنجام بدات زیاتر بوون.


لێدوانی فەرمی: پاتریک ڕایدەر، گوتەبێژی پێنتاگۆن، ڕایگەیاند: "بە سەرنجدان لە لێدوانەکانی بەرپرسانی ئێرانی و ئەوانی دیکە، هەڵسەنگاندنی ئێمە ئەوەیە کە هێشتا هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشەکە لە ئارادایە."


لە لایەکی دیکەوە: بەرپرسانی ئێران ڕایانگەیاندووە، پاشەکشەیان لە بڕیاری تۆڵەسەندنەوە نەکردووە و لە کاتی دیاریکراو و بە ڕێگەیەکی دیاریکراوە هێرشەکە دەكەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: