دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن
ئاڤا نیوز
كەمتر لە ساڵێك ماوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا، جارێكی دیكە پرسە ئابوورییەكان لەلای دەنگدەران گرنگترین پرسن.
ئەمریكا كێشەی زۆری هەبو كاتێك جۆ بایدن، بوو بە سەرۆكی ئەمریكا، هەروەها زۆر زۆری پێچوو بۆ ئەوەی ئەمریكییەكان بڕوا پێیبهێنێت كە سیاسەتەكانی دارایی ئەو باشتر دەبن لە سیاسەتەكانی تڕەمپ، لە ڕاپرسییەكاندا زۆرینەی ئەمریكییەكان هێشتا دەڵێن متمانەیان بە مامەڵەكردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لەگەڵ ئابوورییدا هەیە بە بەراورد بە مامەڵەی بایدن.
قەیرانی كۆڤید-19بازاڕی كارەكانی هەردوو سەرۆكی تێكدابوو، هەڵاوسانی بەرزی دەیان ساڵەی لێكەوتەوە و تریلیۆن دۆلاری بۆ قەرزی فیدراڵی زیادكرد.
ئابووریی ئەمڕۆ زۆر جیاوازە لە ساڵی 2017 كە ترەمپ دەستبەكاربوو، بەڵام داتاكان ئەوە دەردەخەن كە هەر ئیدارەیەك چۆن جێپەنجەی خۆی بەجێهێشتووە: بایدن، بە زیادكردنی 14 ملیۆن هەلی كار لە ماوەی كەمتر لە سێ ساڵدا، ڕێژەی بێكاری” ڕەشپێستەكانی” گەیاندە نزمترین ئاست و كەمكردنەوەی قەرزی خوێندكاران بە ملیارەها دۆلار كەمی كرد، لەلایەكی دیكەوە ترەمپ ماوەیەكی كەم كاریكرد لەسەر هەڵاوسان و كەمیی ڕێژەی سوود و كەميی نرخی غاز.
لێرەدا حەوت هێڵكاری دەخەینەڕوو كە دۆخی ئابووری ئێستا بەرامبەر بە سەردەمی ترەمپ نیشان دەدەن.
دەستكەوتی كار
بازاڕی كار ، بەبێگومان گەورەترین سەركەوتنی كۆشكی سپییە, بایدن لە كاتێكدا دەستبەكار بوو كە ملیۆنان كەس هێشتا لە كارەكانیان بێبەش بوون.
خاوەنكارەكان لە سەردەمی ئیدارەی بایدن زیاتر لە 14 ملیۆن هەلی كاریان ڕەخساندووە و بە تێكڕا مانگانە زیاتر لە 400 هەزار هەلیان هەبووە.
لەبەرامبەردا، پێش ڤایرۆسی كۆرۆنا و لە ماوەی سێ ساڵی یەكەمی ترەمپدا بە تێكڕا مانگانە 176 هەزار هەلی كار زیادیكردووە.
ڕێژەی بێكاریی
لە ئەمریكا رێژەی بێكاریی لە ماوەی ساڵانی ترامپدا دابەزی بۆ نزمترین ئاست، كە لە سەرەتای ساڵی 2020دا بە ڕێژەی 3.5% بوو، ئەمەش تەنها پێش پەتاكە. لە سەردەمی سەرۆكایەتی بایدندا، ڕێژەی بێكاریی زیاتر دابەزیوە و لە سەرەتای ساڵی ڕابردوودا گەیشتە 3.4%.
گەشەی ئابووریی
لە زۆربەی كاتەكاندا ئابووری ئەمریكا بە خێرایییەكی جێگیر لە سەردەمی ترەمپ و بایدندا فراوان بووە.
بەرهەمی گشتی ناوخۆیی كە پێوەرێكە بۆ سەرجەم ئەو كاڵا و خزمەتگوزارییانەی لە وڵاتەكەدا بەرهەم دەهێنرێن، لە دوای دەستبەكاربوونی بایدنەوە نزیكەی 22% گەشەی كردووە. ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ بەرزبوونەوەی لەسەدا %14 لە سەردەمی سەرۆكایەتی ترەمپدا.
نرخی غاز
سەرۆكەكان كۆنترۆڵی زۆر كەمیان بەسەر نرخی غازدا هەیە، بەڵام ئەمە یەكێكە لەو بوارانەی كە سەردەمی ترەمپ باشتر بوو بۆ ئەمریكییەكان - و دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە ڕوونكردنەوەی هەندێك لەو دۆخەی كە ئەمریكییەكان ئێستا هەستی پێدەكەن.
بەرزبوونەوەی خواست لەسەر غاز نرخیان لە ساڵی 2020ەوە بەڕادەیەكی زۆر سەرسوڕهێنەر بەرزكردووەتەوە. نرخی غاز لە نێوان نیسانی 2020 و نیسانی 2022 زیاتر لە دوو هێندە زیادیكردووە، لە 1.84 دۆلارەوە بۆ 4.11 دۆلار. لە مانگی حوزەیرانی 2022دا گەیشتە لوتكەی بەرزترین ئاستی لە مێژوودا كە نزیكەی پێنج دۆلار بوو بۆ هەر گاڵۆنێك بەڵام لەو كاتەوە دابەزینیان بەخۆوە بینی.
نرخی خانوو
خاوەندارێتی خانوو یەكێكە لە گەورەترین ڕێگاكانی دروستكردنی سامانی ئەمریكییەكان و بەرزبوونەوەی ئەم دواییەی نرخەكان شمشێرێكی دوو لێوار بووە: زۆرێك لەو كەسانەی كە بۆ یەكەمجار خانوو دەكڕن لە بازاڕدا لەزەرەردان، بەڵام ئەو كەسانەی كە پێشتر خاوەنی خانوون سوودمەند بوون لە بەرزبوونەوەی بەهاكانی خانوو.
بەڵام بە گشتی خاوەندارێتی خانوو لە سەردەمی ئیدارەی بایدن زۆر كەمتر دەستڕاگەیشتن بووە، نرخی خانووبەرە لە كاتی پەتاكەدا بەرزبووەتەوە و لە نێوان بەهاری 2020 و پاییزی 2022دا بە ڕێژەی %49بەرزبووەتەوە. خانووەكان بە نرخی مامناوەندی 443 هەزار دۆلار دەفرۆشرێن - كەمتر لەو 480 هەزار دۆلارەی ساڵی ڕابردوو.
ڕێژەی گرێبەستی خانووبەرە لە دوو ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە دوو هێندە زیادی كردووە - لە نزیكەی لەسەدا 3.1 بۆ نزیكەی لەسەدا حەوت ئەمەش وایكردووە كڕینی خانوو بەو نرخە زیاتر بێت.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
عێراق پێشوازی لە فەرمانی دەستگیركردن بۆ نەتانیاهۆ و گالانت دەکات
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
پرۆسەی سەرژمێری زیندانەکانیشی گرتەوە
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد داود ئۆغلوو؛ بۆ بەشداریکردن لە پرسێکی گرنگ گەیشتە هەولێر
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی 11 بۆ بەغدا دەنێردرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی دووەم
وردەکاریی پرۆسەی سەرژمێری؛ چ پرسیارێک دەکرێت؟