ئیسرائیل: سینوار لە ژێر زەوی خۆی حەشارداوە

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل: سینوار لە ژێر زەوی خۆی حەشارداوە

یەحیا سینوار - وێنە : ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز 


ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاشکرایکردووە، ئیسرائیل توانیویەتی لە ناو تونێلەکانەوە چاودێری پەیوەندییەکانی یەحیا سینوار، سەرۆکی  بزووتنەوەی حەماس بکات، بەڵام لە دیاریکردنی شوێنەکەیدا سەرکەوتوو نەبووە.


وێنە گەورەکە: یەحیا سینوار، یەکێكە لە سەرکردە دیارەکانی بزووتنەوەی حەماس کە لەلایەن ئیسرائیلەوە داواکراوە، ڕاستەوخۆ دوای هێرشەکانی حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، هەواڵگریی سەربازی ئیسرائیل و دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل شانەیەکیان پێکهێنا کە تاکە ئەرکی دۆزینەوەی سینوارە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: نیویۆڕک تایمز بە وەرگرتنی زانیاری لە سەرچاوە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان زانیویەتی، ئیسرائیل هەوڵیداوە لە ڕێگەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانییەوە شوێنی سینوار دیاری بکەن، زانراوە کە لە ژێرزەویدایە، بەڵام نەتوانراوە ناوچەکەی دیاریبکرێت.


زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەمریکا ڕاداری زەمینی بۆ ئیسرائیل دابین کردووە بۆ ئەوەی یارمەتی بەدواداچوونی سینوار و سەرکردەکانی دیکەی حەماس بدات، کە دەتوانێت نەخشەی سەدان میل لە تونێلەکانی ژێر غەززە بکێشێت، ئەمەش بۆ دروستکردنی وێنەیەکی وردتری تونێلەکانی حەماس.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ