
پزیشکێک لەکاتی پشکنینی تیشکی مێشکی نەخۆشێک
ئاڤا نیوز
بە ئامانجی پەرەپێدانی ئامرازێک بۆ پێشبینیکردنی مەترسی تووشبوونی کەسێک بە نەخۆشیی بیرچوونەوە، بڕیارە زاناکان زیاتر لە ملیۆنێک سکانی مێشک بە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد شیبکەنەوە.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، توێژەرانی زانکۆکانی (ئەدینبۆرگ و دۆندی) پشکنین بۆ یەک ملیۆن و 600 هەزار سکانی (Tomography و MRI)ـی نەخۆشەکانی سکۆتلەندا دەکەن، کە زیاتر لە 10 ساڵە وەکو نموونەی توێژینەوە کاریان لەسەر دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: توێژەران ژیریی دەستکرد بۆ ئەوە بەکاردەهێنن داتای وێنەکان لەگەڵ تۆمارە تەندروستییە پەیوەندیدارەکاندا بگونجێنن، هاوکات دۆزینەوەی ئەو شێوازانەی کە دەتوانن یارمەتیی پزیشکان بدەن، باشتر مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیی بیرچوونەوە لە کەسێکدا دیاری بکەن.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: پێشبینی دەکرێت ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشیی بیرچوونەوە بوون لە جیهان، نزیکەی سێ هێندە زیاد بکات و تاوەکو ساڵی 2050 بگاتە 153 ملیۆن کەس. توێژەران هۆشداری دەدەن "ئەمە هەڕەشەیەکی خێرایە بۆ سەر سیستەمی چاودێری تەندروستی و کۆمەڵایەتی".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ باجی گومرگی بەسەر دەیان وڵات سەپاند
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مافی ئاو بۆ ماوهی 10 ساڵ دەستەبەر دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دیمەشق و حەمای سووریا بۆردوومان دەکات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک دەستلەکاردەکێشێتەوە و کۆشکی سپی جێدەهێڵێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار