
ژمارەیەک کەلوپەلی داعش دەستی بەسەردا گیراوە. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی کوردستان دوو مۆڵگەی داعش لە ناحیەی لەیلان لە چوارچێوەی کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک لەنێو دەبەن.
وێنە گەورەکە: 542 کیلۆمەتر ناوچەی گرنگی ئەمنی هاوبەش لەنێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە هەن، دەستبەکارنەبوونی لیوا هاوبەشەکان کە ماوەی چەندین ساڵە بڕیاری لەبارەوە دراوە، وایکردووە پاشماوەکانی داعش لەو بۆشاییە ئەمنییانە بەردەوام جموجۆڵیان هەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند: هێزێکی فەوجی یەکی لیوای 63ـی هێزی تایبەت لەگەڵ کەتیبەیەکی سەر بە فیرقەی هەشتەم و هێزێکی ئاسایشی سلێمانی هەستان بە جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی جۆری لە کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک لە چیای بور لە دەوروبەری ناحیەی لەیلان.
زانیاریی زیاتر: لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دوو مۆڵگەی تیرۆریستان وێرانکران و دوو مینیش پووچەڵکرانەوە، هاوکات دەست بەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنیش دا گیرا.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 خولەک لەمەوپێش
داهاتی ناوخۆ و میزان موراجەعە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ترەمپەوە وەبەرهێنەرە چینییەکان ڕوودەکەنە ئەوروپا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
لە ڕانیە لەکاتی بەڕێوەچوونی پرسەیەک زیاتر لە سێ هەزار دۆلار دەدزرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
"خواست لەسەر کڕینی زێڕ زیاتر دەبێت"
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێکی ئاڤا کێشەی ئاوی گەڕەکی ژین لە هەولێر چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان