ڕاپەرێکی ئەمریکی هەڵوێست بەرامبەر ئیمارات وەردەگرێت

شەیری بکە لە:
ڕاپەرێکی ئەمریکی هەڵوێست بەرامبەر ئیمارات وەردەگرێت

ماکلمۆر، ڕاپەری ئەمریکی

ئاڤا نیوز


ماکلمۆر، ڕاپەری ئەمریکی، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر ڕۆڵی ئیمارات لە شەڕی ناوخۆیی سوودان، کۆنسێرتێکی لە دوبەی هەڵوەشاندەوە.

وێنە گەورەکە: بڕیاربوو ماکلمۆر مانگی 10ی ئەمساڵ  کۆنسێرتێک لە دوبەی سازبکات، بەڵام بەهۆی "ڕۆڵی ئیمارات لە جینۆسایدی بەردەوام و قەیرانی مرۆیی لە سوودان" هەڵیوەشاندەوە.

بڵاوکراوەی فەرمی: ماکلمۆر دەڵێت:'' منیش زۆر بەپەرۆش بووم، بەڵام تا ئەوکاتەی ئیمارات پێدانی چەک و پارە بە هێزەکانی سوودان ڕادەگرێت، لەوێ کار ناکەم''.

زانیاریی زیاتر: لە ساڵی ڕابردووەوە شەڕی ناوخۆ لە سوودان  سەریهەڵداوە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 15  هەزار چەکدار کوژراون، ئیماراتی چەندینجار بە بەڵگەوە تۆمەتی ناردنی چەک و پارەی وەک هاوکاری بۆ هێزە چەکدارە ئۆپۆزیسیۆنەکان خراوەتە پاڵ، بەڵام ڕەتیکردووەتەوە.

باکگراوند: بنیامین هامۆند هاگەرتی، هونەرمەند و میوزیکژەنی ئەمریکی، ساڵی 1983 لەدایکبووە و زیاتر بە ناوی شانۆیی خۆی "ماکلمۆر" ناسراوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: