
درۆنێک بەکاردەهێنرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی
ئاڤا نیوز
فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەلاریا، تای خوێنبەربوون و ڤایرۆسی زیکا بەکاردەهێنرێت.
چیرۆکی سەرەکی: فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان، کە سندووقێکی پڕ لە مێشوولەی نێرینەی نەزۆکیان تێدایە بەسەر ناوچە بەئامانجگیراوەکاندا دەفڕن و مێشوولەکان بەڕەڵا دەکەن، بۆ ئەوەی لەگەڵ مێینەکاندا جووت بن، کە دەبێتە هۆکاری کەمکردنەوەی نەوەکانییان و بە ڕێگەیەکی کاریگەر و سەلامەت دادەنرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ ئەنجامدانی ئەم پرۆسەیە بە وردی و سەلامەتی، توێژەرانی پرۆگرامی جیهانیی مێشوولە (WMP) سیستمێکی ئۆتۆماتیکییان بۆ گواستنەوەی مێشوولە بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان پەرەپێدا، کە توانای هەڵگرتنی 160 هەزار مێشوولەی پێگەیشتووی هەیە.
زانیاری زیاتر: سیستمی ئۆتۆماتیکی دەتوانێت مێشوولە بە گرووپی بچووک بەڕەڵا بکات، هاوکات سیستمێکی کۆنترۆڵکردنی تێدایە، کە مێشوولەکان لە دۆخێکی بێهۆشکراو و تەندروستدا دەهێڵێتەوە تاوەکو بە گرووپی 150 مێشوولەیی بەڕەڵا بکرێن.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ باجی گومرگی بەسەر دەیان وڵات سەپاند
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مافی ئاو بۆ ماوهی 10 ساڵ دەستەبەر دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دیمەشق و حەمای سووریا بۆردوومان دەکات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک دەستلەکاردەکێشێتەوە و کۆشکی سپی جێدەهێڵێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار