ئەمریکا: 10 ڕۆژە هیچ هێرشێکمان لە عێراق و سووریا نەکراوەتە سەر

شەیری بکە لە:
ئەمریکا: 10 ڕۆژە هیچ هێرشێکمان لە عێراق و سووریا نەکراوەتە سەر

سابرینا سینگە، جێگرى گوتەبێژى وەزارەتى بەرگریى ئەمریکا

ئاڤا نیوز

وەزارەتى بەرگریى ئەمریکا ڕایدەگەیێنێ، لە 10 ڕۆژی ڕابردوودا لە عێراق و سووریا و هەرێمی کوردستان هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر بنکە سەربازییەکانیان.

وێنە گەورەکە: لە چوار مانگی ڕابردوودا بەهۆی سەرهەڵدانی جەنگی حەماس و ئیسرائیل زیاتر لە 170 جار لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران هێرشکراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا، ئەمەش کاردانەوەی تووند و هێرشی فراوانی ئەو وڵاتەی لێکەوتەوە.

لێدوانی فه‌رمی: سابرینا سینگە، جێگرى گوتەبێژى وەزارەتى بەرگریى ئەمریکا (پنتاگۆن) لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند: لە چواری ئەم مانگەوە هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر هێزەکانیان لە عێراق و سووریا و ئوردن.

بۆچی گرنگه: سابرینا سینگە دەڵێت ڕاگرتنى هێرشەکان پێشهاتێکى ئەرێنییە و ئەرکى ڕووبەڕووبونەوەى داعش ئاسانتر دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان