بینەرێكی فیلمی كفن: لە ترسا هاتمە دەرەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


پەیامنێری ئاڤا قسەی لەگەڵ بەشێک لە بینەرانی فیلمی کفن کردووە، یەکێکیان دەڵێت "لە ترسا هاتمە دەرەوە".


وێنە گەورەکە: کفن فیلمێکی کوردییە، بە یەکەم فیلمی درێژی ترسناکی کوردی هەژمار دەکرێت، لە چیرۆکێکی ڕاستییەوە وەرگیراوە و باسی نووشتە و جادوو دەکات، لەلایەن ئاڤا میدیا و کۆمپانیای میترۆنۆم پڕۆدەکشن بەرهەمهێنراوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سرووشت عەبەڕەش، دەرهێنەری فیلمی کفنە و چەندین ئەکتەری دیاری کورد ڕۆڵی تێدا دەگێڕن و ئێستا لە سەرجەم سینەماکانی هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت و دوو مانگ بەردەوام دەبێت.


ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: یەکێک لە بینەرەکان دەڵێت "پێشبینم دەکرد فیلمەکە ترسناک بێت بەڵام نەک بەمشێوەیە لە ترسا چەند جارێک هاتمە دەرەوە". بینەرێکی دیکە دەڵێت "حەزدەکەم هەموو کوردستان سەیری فیلمەکە بکات".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: