
سکووپی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە هەرێمی کوردستان تەنیا یەک جۆر پڵنگ هەیە، لە چەند ناوچەیەکی شاخاوی دەژین و هەڕەشەی لەناوچوونیان لەسەرە؛ پڵنگی زاگرۆس ڕەچەڵەکەکەی کوردستانە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کورد خاوەن دەوڵەت نییە، ئێران ناوە زانستییەکەی تۆمارکردووە و ناوی ناوە پڵنگی فارسی.
وێنە گەورەکە: لە چەند ساڵی ڕابردوو چەند جارێک ڤیدیۆی پڵنگ لە چەند چیایەکی هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە، لاشەی چەند پڵنگێکیش بە کوژراوی دۆزراونەتەوە و زۆربەشیان لەلایەن ڕاوچییەکانەوە تەقەیان لێکراوە. ئێستا تەنیا یەک جۆر پڵنگ لە هەرێمی کوردستان ماوە و ژمارەکەی زۆر نییە و زۆرترینیان لە چیای بەمۆ و پیرەمەگروونن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 22-8-2024، ڤیدیۆی پڵنگێک لە چیای سەفین تۆمار کرا و ئاڤا وەک یەکەم میدیا بڵاوی کردەوە.
لێدوانی فەرمی: بەهێز فارووق، ئەندامی کۆمەڵەی پڵنگانی بەمۆ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەو جۆرە پڵنگەی کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان ماوە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە چیای سەفین ڤیدیۆی تۆمار کرا، پڵنگی زاگرۆسە (persian leopard) و زیاتر لە ناوچە سنوورییەکان دەژین، ژمارەیەکی کەمیان ماوە، لە ماوەی ڕابردوو دانەیەک لەو جۆرە پڵنگە لە چیای پیرەمەگروون لاشەکەی بە کوژراوی دۆزرایەوە.
قووڵتر: وازانراوە سێ جۆری پڵنگ لە هەرێمی کوردستان هەن، جۆرێکیان زیاتر لە هەزار ساڵە نەماوە و پێی دەگوترێت (بەور) کە بە قەبارە گەورەیە و هاوشێوەی دایکی پڵنگەکان (تایگەر) وابووە، جۆری دووەم پێی گوتراوە (وێز) کە ئەمەش لە هەرێمی کوردستان نەماوە و تاوەکو ئێستاش لە وڵاتی ئێران هەیە و پێی دەڵێن (یۆز)؛ ئێستا تەنیا پڵنگی زاگرۆس لە هەرێمی کوردستان ماوە و شارەزایان دەڵێن بنەچەی ئەم جۆرە پڵنگە زنجیرە چیای زاگرۆسە لە کوردستان.
خاڵی ئهرێنی: بەهێز فارووق دەڵێت، "لەسەر ئەستۆی خۆمان گەڕان و بەدواداچوونی زۆرمان لە سنووری شاخی بەمۆ سەبارەت بە ئەم جۆری پڵنگە ئەنجامداوە، بەڵام بەداخەوە لە بەشێکی کەمی شاخەکان کراوە، تاوەکو ئێستا نازانرێت ژمارەی ئەو پڵنگانەی لە سنووری هەرێمی کوردستان ماون چەندن، بەڵام هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە ئێمە بۆ یەکەمین جار لە ئاستی کوردستان و عێراق لە ساڵی 2022 پڵنگی مێیەمان لە شاخی بەمۆ تۆمار کرد، ئەمەش دڵخۆشکەرە بۆ ئەگەری زیادبوونی ژمارەکە، ساڵی 2011یەکەم ڤیدیۆی پڵنگ تۆمار کراوە.
هۆکاره زانراوهکان: ئەم جۆری پڵنگە شەرمنە و مەترسیدار نییە، دووردەکەوێتە لە ئاوەدانی و قەرەباڵغی و بە ناچاری کۆچ دەکات؛ بەهۆی ڕاوچییەکان و ناوچە مینڕێژکراون، مەترسیی لەناوچوونی پڵنگەکە هەیە.
ئەمەش بزانە: درێژیی پڵنگەلە بە کلکییەوە 190 سانتیمەترە و کێشەکەی دەگاتە 90 کیلۆگرام، بەرزییەکەیشی (60 - 70) سانتیمە، بەپێی بەدواداچوونی شارەزایان هیچ مەترسییەکی بۆ سەر مرۆڤ نییە، ناوەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە فارسەکان یەکەم کەس بوون کە وەک تۆماری زانستی ئەو جۆرە پڵنگەیان تۆمار کردووە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕۆژانی جەژندا دەیان هەزار گەشتیار ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن