
مەحموود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتدارێتی فەڵەستین، وێنە: AP
ئاڤا نیوز
مەحموود عەباس داوا لە حەماس دەکات بەخێرایی ڕێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل بکات، لەپێناو ڕێگەگرتن لە شەپۆلێکی دیکەی کۆچ.
وێنە گەورەکە: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی ڕەفەح لە كەرتی غەززە، كاردانەوەی نێودەوەڵەتی لێكەوتووەتەوە و جیهان هۆشداری دەدات "کارەساتی مرۆیی" دەخولقێت، ئیسرائیلیش ئامادەنییە هێرشەکە بووەستێنێت.
بۆچی گرنگە: زیاتر لە دوو ملیۆن و 400 هەزار کەس لە ڕەفەح نیشتەجێن و تاکە شوێنی ئارامی ئاوارەکانی غەززەیە، داواکارییەکەی مەحموود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتدارێتی فەڵەستین بۆ ئەوەیە شەپۆلێکی دیکەی کۆچ ڕوونەدات.
لێدوانی فەرمی: مەحموود عەباس دەڵێت، گەلی فەڵەستین لە کەرتی غەززە و کەرتی رۆژئاوا بە ڕۆژهەڵاتی قودسیشەوە لەبەردەم شەڕێکی فراواندایە، بۆیە داوا لە بزووتنەوەی حەماس دەکات زوو ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی بارمتەکان بکات.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: سەرۆکی دەسەڵاتدارێتی فەڵەستین وایدەبینێت ڕێککەوتنی خێرای ئاڵوگۆڕی دیلەکان وادەکات ئیسرائیل بەردەوام نەبێت لە هێرشکردنە سەر ڕەفەح. داواش لە ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبی دەکات بەجددی کار بکەن بۆ ئەوەی ڕێککەوتنەکە زوو بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەززە فراوانتر دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەززە فراوانتر دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر پیشەسازیی درۆنی ئێرانیدا دەسەپێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل نیگەرانە لە بەرەپێشچوونی پەیوەندییەکانی تورکیا و سووریا