بە گوێرەی ڕاپرسییەکانی ئەمریکا کامالا هاریس لەپێشە

شەیری بکە لە:
بە گوێرەی ڕاپرسییەکانی ئەمریکا کامالا هاریس لەپێشە

کامالا هاریس، بەربژیری دیموکراتەکان لە دوایین کۆنگرەی پارتەکەی. وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

بە گوێرەی دوایین ڕاپرسییەکان، ژمارەی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا دەنگ بە کامالا هاریس، بەربژیری دیموکراتەکان بدەن، زیاتر بووە.

 

وێنە گەورەکە: بو گوێرەی دوایین ڕاپرسیی دامەزراوەی گالوپ بۆ ڕاپرسی، ڕێژەی ئەوانەی کە دەنگ بە هاریس دەدەن 13% زیادی کردووە و گەیشتووەتە 47%. لە بەرامبەردا دەنگدەرانی ترەمپ بە ڕێژەی 5% کەمی کردووە و گەیشتووەتە 41%.

 

زانیاریی زیاتر: ڕێژەی دەنگدەرانی هاریس لە ناو دیموکراتەکاندا 91%، لە ناو سەربەخۆکاندا 41% و لە ناو کۆمارییەکانیشدا 5%ـە.

 

ئەمەش بزانە: ڕەزامەندیی خەڵکی ئەمریکا بۆ جۆ بایدن، لە دوای بڕیاری کشانەوەی لە پێشبڕکێی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەرزبووەتەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ