سوپای ئۆکراینا: دۆخەکە مەترسیدارە

شەیری بکە لە:
سوپای ئۆکراینا: دۆخەکە مەترسیدارە

ئۆلێکساندر سیرسکی و ڕوستێم ئومێرۆڤ سەردانی هێڵی پێشەوەی جەنگ دەکەن لە شوێنێکی ئاشکرانەکراو لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا، وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

ئۆلێکساندەر سیرسکی، سەرۆکی نوێی سوپای ئۆکراینا ڕایدەگەیێنێ، لە هێڵەکانی پێشەوەی شەڕدا دۆخەکە ناجێگیرە.

بۆچی گرنگە؛ تێکچوونی هێڵی پێشەوەی جەنگ بۆ دۆخی ئۆکراینا مەترسیدارە، لەکاتێکدا ئۆکراینا لە گەرمەی شەڕێکی یەکلاکەرەوەدایە لەگەڵ ڕووسیا.

چی ڕوودەدات: ئەمڕۆ چوارشەممە سیرسکی لەگەڵ ڕوستێم ئومێرۆڤ، وەزیری بەرگری، سەردانی بەرەکانی شەڕیان لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کرد و دۆخەکەیان بە مەترسیدار هەڵسەنگاند .

لێدوانی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا سیرسکی ڕایگەیاند: "داگیرکەرانی ڕووسیا بەردەوامن لە چڕکردنەوەی هەوڵەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئۆکراینا".

باکگراوند: لە شوباتی 2022وە ڕووسیا هێرشی کردە سەر خاکی ئۆکراینا و تاوەکو ئێستاش شەڕ بەردەوامە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: