ئامادەکارییەکانی فێستیڤاڵی گەلاوێژ دەستیپێکرد

شەیری بکە لە:
ئامادەکارییەکانی فێستیڤاڵی گەلاوێژ دەستیپێکرد

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی مەلا بەختیار لەگەڵ دەستەی باڵای بنکەی ڕوناکبیریی گەلاوێژ

ئاڤا نیوز


لە ڕاگەینراوێکی فەرمیدا 27ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕاگەیەنرا و بڕیارە لە مانگی 12ــی ئەمساڵدا دەستپێبکات.

چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی 21ـی ئەم مانگە مەلا بەختیار, سەرپەرشتیاری گشتیی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ لەگەڵ دەستەی باڵای بنکەی ڕوناکبیریی گەلاوێژ کۆبووەوە و بڕیاردرا فێستیڤاڵەکە لە مانگی 12 دەستپێبکات.

لێدوانی فەرمی: یونس حەمەد، ئەندامی دەستەی باڵای بنکەی ڕوناکبیری گەلاوێژ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "کۆبوونەوەکەی 21ـی ئاب، یەکەم کۆبوونەوەی ئامادەکاریی فێستیڤاڵ بوو، لە کۆبوونەوەکەدا مەلا بەختیار گوتی: هەرچەندە قەیرانەکان بەردەوامن و هەڵبژاردنمان لەپێشە، بەڵام پێویستە فێستیڤاڵ بکرێت".

زیاتر بزانە: ساڵانە فێستیڤاڵی گەلاوێژ پێشبڕکێ بۆ هەرسێ بواری شیعر، چیرۆک و لێکۆڵینەوە دەکات و براوەکان خەڵات دەکات، بۆ ئەمساڵیش لە 25-8 تاوەکو 25-10 بابەتەکان وەردەگیرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: