فیلمی کفن لە هەولێر نمایش دەکرێت

شەیری بکە لە:
فیلمی کفن لە هەولێر نمایش دەکرێت

کفن، یەکەم فیلمی ترسناکی کوردییە

ئاڤا نیوز

بەهۆی زۆری فرۆشی بلیتەوە لە یەکەم ڕۆژی نمایشدا لە هەولێر، هۆڵێکی دیکەی نمایش بۆ فیلمی کفن ئامادەکرا.

چیرۆکی سەرەکی: کفن فیلمێکی کوردییە، بە یەکەم فیلمی درێژی ترسناکی کوردی هەژمار دەکرێت، لە چیرۆکێکی ڕاستییەوە وەرگیراوە و باسی نووشتە و جادوو دەکات، لەلایەن ئاڤا میدیا و کۆمپانیای میترۆنۆم پڕۆدەکشن بەرهەمهێنراوە.

زانیاریی زیاتر: سروشت عەبەڕەش دەرهێنەری فیلمەکەیە و چەندین ئەکتەری دیاری کورد ڕۆڵی تێدا دەگێڕن، ئەمڕۆ 22ـی ئاب لە سەرجەم سینەماکانی هەرێمی کوردستان یەکەم ڕۆژی نمایشکردنی فیلمەکەیە و دوو مانگ بەردەوام دەبێت.

لێدوانی فەرمی: ئاگری هەورامی، نوێنەری کۆمپانیای میترۆنۆم پرۆدەکشن لە هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "سەرجەم بلیتەکانی کاتژمێرەکانی حەوت، هەشت، نۆ و دە فرۆشراون، ئەمەش ژمارەی پێوانەیی فرۆشی بلیتی فیلمێکە لە پێش نمایش".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: