تورکیا: لە عێراق ناكشێینەوە

شەیری بکە لە:
تورکیا: لە عێراق ناكشێینەوە

سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا

ئاڤا نیوز 


ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی هەواڵی ناڕاستی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ڕەتیدەكاتەوە هێزەكانیان لە عێراق بكشێننەوە.


وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی لە چەند کەناڵێکی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا، هەواڵی کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە عێراق بە پێی دوایین ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان ئەنقەرە و بەغدا بڵاوکرایەوە، سەرۆكایەتی كۆماری توركیا هەواڵەكە ڕەتدەكاتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: میدیاكانی ئۆپۆزسیۆنی توركیا باس لەوە دەكەن، لە دوایین کۆبوونەوەی شاندی ئەمنیی عێراق و توركیا،  لەسەر کشانەوەی یەکجاری هێزەکانی تورکیا ڕێککەوتوون.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی هەواڵی ناڕاست سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: لە ڕێککەوتنە ئەمنییەکەی نێوان بەغدا و ئەنقەرە، بە هیچ شێوەیەک بڕیاری لەم شێوەیە نەدراوە.


لە لایەكی دیكەوە: وەزارەتی بەرگریی تورکیا ناوەڕۆکی ڕێککەوتننامەکەی نێوان ئەنقەرە و بەغدای بڵاوکردەوە کە لەسەر " دروستکردنی سەنتەری مەشق و ڕاهێنان لە بەعشیقە" ڕێککەوتوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: