فیلمی کفن لە فرۆشتنی بلیت ڕیکۆرد دەشکێنێت

شەیری بکە لە:
فیلمی کفن لە فرۆشتنی بلیت ڕیکۆرد دەشکێنێت

فیلمی کفن، یەکەمین فلیمی ترسناکی کوردییە، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


ڕۆژێک پێش دەستپێکی نمایشکردنی فیلمی کفن، نزیکەی سێ هەزار بلیت لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان فرۆشراون، ئەمەش بۆ سینەمای کوردی ڕیکۆردە و تاوەکو ئێستا هیچ فیلمێک ئەم هەموو فرۆشەی بلیتی نەبووە.


وێنە گەورەکە: فیلمی کفن یەکەمین فیلمی سینەمایی کوردی ترسناکە، لەلایەن کۆمپانیای میترۆنۆمەوە بە هاوبەشی گرووپی  میدیایی ئاڤا بەرهەمهێنراوە، چەندین ئەکتەری ناوداری کورد بەشدارییان تێدا کردووە و باس لە نووشتە و جادوو دەکات کە دیاردەیەکی نێو کۆمەڵگەی کوردییە.


لێدوانی فەرمی: باهۆز نەسرەدین، پرۆدیوسەری فیلمی کفن بە ئاڤا نیوزی گوت، "یەکەمجارە فیلمێکی کوردی ڕۆژێک پێش نمایشکردنی ئەو ژمارە بلیتەی بفرۆشرێت، بەشێوەیەک تاوەکو ئێستا دوو هەزار و 700 بلیت لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک و کەرکووک فرۆشراون."


ئەوەی پێویستە بیزانیت: نمایشی فلمەکە بۆ ماوەی دوو مانگ لەو چوار پارێزگایە بەردەوام دەبێت، تەماشەکەران دەتوانن لەڕێگەی ئۆنڵاین و لەبەردەم سینەماکاندا بلیتی سەیرکردنی فلمەکە بەدەستبهێنن. لە هەفتەی داهاتووشدا لە پارێزگاکانی عێراقیش نمایش دەکرێت.

ئەمەش بزانە: دوێنێ ئێوارە لە هۆڵی سیتی سینەمای شاری سلێمانی مەراسیمی ڕاخستنی فەرشی سوور بۆ فیلمەکە بەڕێوەچوو، لە ئێوارەی ئەمڕۆشەوە لەم شوێنانە نمایش دەکرێت:

هەولێر: ئێمپایەر سینەما

سلێمانی: سیتی سینەما

دهۆک: سینەمای دهۆک

کەرکووک: سەنتەری ڕۆشنبیری

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: