ئاڤا نیوز
لە هەولێر دەرمان و پاشماوەی تەندروستی، بە ڕێگەی زانستی لەناودەبرێت و دەرمانی بەکارنەهاتووی هاونیشتمانیانیش وەردەگیرێتەوە و لەناودەبرێت.
وێنە گەورەکە: لە نەخۆشخانەکانی هەولێر زبڵ و پاشماوەی تەندروستی پۆلێن دەکرێن بۆ کەلوپەلی تیژ، پاشماوەی پزیشکی، پاشماوەی دەرمان، پاشماوەی چارەسەری کیمیایی و زبڵ و خاشاکی ئاسایی، هەریەکێکیان لەو پاشماوانە بەڕێگەی تایبەت لەناو دەبردرێن.
لێدوانی فەرمی: د.ئارەزوو حەسەن، بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و کۆنترۆڵی هەوکردن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بە ئاڤانیوزی گوت:"بەپێی ڕێنماییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پاشماوەکان پۆلێن دەکەین و هەر پاشماوەیەک بەپێی جۆری خۆی بە ئامێری تایبەت کرداری لەناوبردنی بۆ دەکرێت".
زانیاریی زیاتر: د.دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت:"لەناو بردنی ئەو دەرمان و پاشماوەی تەندروستیانە بە ڕێگەیەکی زانستییە و هیچ کاریگەری لەسەر ژینگە و تەندروستی مرۆڤ نییە".
ژمارەکان وا دەڵێن: لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ 40 تۆن پاشماوەی تەندروستی بە ڕێگەی زانستی لەناوبراون، لە ماوەی یەک ساڵیش نزیکەی 30 تۆن دەرمان لە هاونیشتمانیان وەرگیراوەتەوە و لەناوبراوە".
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: دوای سعودییە سەردانی قەتەر و ئیمارات دەکەم
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی: جەخت لە پاراستنی ماف و ئازادییەکان دەکەینەوە
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی تەقینەوەی مین گەنجێکی قەزای سیدەکان گیانی لەدەستدا
- عێراق
- 44 خولەک لەمەوپێش
سەبارەت بە حووسییەکان عێراق بەڵێن دەدات