دەم پارتی لەبارەی تۆمەتباركردنی كورد لە ئاگرەكەی ئیزمیر وەڵام دەداتەوە

شەیری بکە لە:
دەم پارتی لەبارەی تۆمەتباركردنی كورد لە ئاگرەكەی ئیزمیر وەڵام دەداتەوە

دیمەنێکی ئاگرەکەی ئیزمیر - وێنە: میدیای تورکیا

ئاڤا نیوز 


دوای تۆمەتبارکردنی دەم پارتی و لایەنگرانی پەکەکە بە دروست کردنی ئاگرە گەورەکەی ئیزمیر ، ئەندام پەرلەمانێکی دەم پارتی بە ئاڤانیوزی گوت " تۆمەتبارکردنی کورد بێ  بێویژدانییە".


وێنە گەورەکە: ماوەی چوار ڕۆژە لە توركیا، ئاگر لە دارستانەکانی ئیزمیر وشارۆچکەکانی دەوروبەری كەوتووەتەوە، 306 ئاگر لە ناوچە دارستانییەکانی ئیزمیر و ئەدەنە و مانیسا دروست بووە، هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئاگرەکە بەردەوامە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئەو بەدواداچوونەی ئاڤا كردوویەتی " هەموو جارێک دوای سووتانی ناوچەیەکی دارستانی لە بڕی نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەیەکی گەشتیاری لە شوێنەکەی دروست دەکرێت". 


ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەردەوام بوونی ئاگرەکەوە ڕۆژانە نوێ بوونەوەی لە شوێنی جیاواز گومانی لای خەڵکەکە دروست کردووە، بەشێک لە سۆشیال میدیاکانی ئەو وڵاتە لایەنگرانی دەم پارتیی و پەکەکە بە دروست کردنی ئاگرەکە تۆمەتبار دەکەن.


لێدوانی فەرمی: مێهمێت کەماچ، ئەندام پەرلەمانی دەم پارتی بە ئاڤانیوزی گوت: "بێ ئەخلاقی و بێ ویژدانییە تۆمەتبارکردنی کورد لەم پرسەدا قابیلی قبووڵ نییە".


لە لایەکی دیکەوە: حەسەن ئۆزگەنوش، ئەندام پەرلەمانی پێشووی دەم پارتی بە ئاڤانیوزی ڕاگەیاند: ئەو تۆمەتانەی بە داپۆشینی قەیرانی ئابووری و کێشەکانی وڵاتە، پاساو هێنانەوەیە بۆ لێدانی کورد. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ