لە هەولێر دەست بەسەر چوار تۆن جگەری بەستوودا گیرا

شەیری بکە لە:
لە هەولێر دەست بەسەر چوار تۆن جگەری بەستوودا گیرا

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


هۆبەی ئابووری ئاسایشی هەولێر، لە کۆگایەکدا کە  شوێنی هەڵگرتنی بەرهەمی پەلەوەری بەستوو بووە، دەستی بەسەر چوار تۆن جگەری قاچاغدا گرت، دوو کەسیش دەستگیرکراون.


وێنە گەورەکە: کۆگاکە دەکەوێتە سەر شەقامی 60 مەتری شاری هەولێر، ئەو جگەرە بە قاچاغ لە ئێرانەوە هاوردەکراوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ڕێنمایی وەزارەتی کشتوکاڵ جگەری مریشک یەکێکە لەو بەرهەمانەی کە هاوردەکردنی بە قاچاغ  بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغەیە.


لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت:"دوو کەس بە تۆمەتی هاوردەکردنی ئەو چوار تۆن جگەر دەستگیرکراون، کە یەکێکیان خاوەنی کۆگاکەیە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ کراوەتەوە و کەیسەکە ڕەوانەی دادگە دەکرێت."


زانیاریی زیاتر: ئەو کارتۆن جگەرانە لە نێو کۆگاکەدا تواونەتەوە و ویستوویانە لە بازاڕەکانی شاری هەولێر ساغی بکەنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: