سەیرکردنی تەلەفزیۆن زیاتر لە پێنج کاتژمێر مەترسی لێدەکەوێتەوە

شەیری بکە لە:
سەیرکردنی تەلەفزیۆن زیاتر لە پێنج کاتژمێر مەترسی لێدەکەوێتەوە

وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز  


سەیرکردنی تەلەفزیۆن بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج کاتژمێر لە ڕۆژێکدا، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی بیرچوونەوە و جەڵتەی مێشک زیاد دەکات.


بڵاوکراوەی فەرمی: توێژینەوە نوێیەکە لە بەریتانیا لەسەر 400 هەزار کەس ئەنجامدراوە تیایدا دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی ڕۆژانە زیاتر لە پێنج کاتژمێر سەیری تەلەفزیۆن دەکەن، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی بیرچوونەوە بە ڕێژەی 44٪ و جەڵتەی مێشک بە ڕێژەی 12% زیاد دەکات.


ئەوەی پێوستە بیزانیت: لە سەرەتادا بەشداربووان پشکنینی مێشکیان بۆکراوە هیچ کامیان هیچ نەخۆشییەکی مێشکیان نەبووە، لە ماوەی 13 ساڵی بەدواداچوونەکەدا و سەیرکردنی تەلەفزیۆن، 25 هەزار و 27 کەس تووشی نەخۆشی بیرچوونەوە بوون، 68 هەزار و 22 کەس تووشی جەڵتەی مێشک بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ