تەکنیکی بەرهەمهێنانی فیلمی سینەمایی کوردی لە ئاستی جیهانیدایە

شەیری بکە لە:
تەکنیکی بەرهەمهێنانی فیلمی سینەمایی کوردی لە ئاستی جیهانیدایە

پۆستەری فیلمەکە

ئاڤا نیوز 


 کوردستان لەچاو مێژووەکەی لە بواری فیلمسازیدا، پێشکەوتنێکی یەکجار گەورەی بەخۆیەوە بینیوە.


وێنە گەورەکە: لەم چەند ساڵەی دواییدا فیلمسازانی کورد لە کوردستان، ڕوویان کردووەتە بەرهەمهێنانی فیلمی سینەمایی و کێبڕکێ لەسەر بەرهەمهێنانی زۆرترین و باشترین فیلم دەکەن.


لێدوانی فەرمی: شەهرام قادر، فیلمساز و مامۆستای زانکۆ بە ئاڤا نیوزی گوت: هەرچەندە کوردستان بەروارد بە وڵاتانی دیکە مێژوویەکی درێژی لە بواری فیلمسازیدا نییە، بەڵام  پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە بەتایبەت لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کوردستان چەندین کۆمپانیای بەرهەمهێنانی فیلم هەن، کە خاوەن باشترین و پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیای بەرهەمهێنانن و چەندین گەنجی بەتواناو پیشەییش لە بوارەکەدا کاردەکەن، کە هاوشانی وڵاتانی پێشکەوتووی خاوەن مێژووی سینەمان.شەهرام قادر وای گوت.


لە لایەکی دیکەوە: شاخەوان مستەفا، بەڕێوەبەری سینەمای هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەهۆی نەبوونی بودجەوە لە ساڵی 2013 بەدواوە حکومەتی هەرێم نەیتوانیوە هیچ فیلمێکی سینەمایی بەرهەمبێنێت و ئەوەی هەیە بەرهەمی کەرتی تایبەتە.


زانیاریی زیاتر: بەسپۆنسەری میدیایی ئاڤا میدیا ئەمڕۆ فیلمی سینەمایی کوردی (کفن)، لە سیتی سینەمای شاری سلێمانی نمایش دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: