کەمپی هۆل - وێنە: میدیای سووریا
ئاڤا نیوز
لە کۆی 20 هەزار عێراقی نیشتەجێی کەمپی هۆل لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گەڕانەوەی چوار هەزار کەسی بۆ وڵاتەکە ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: کەمپی هۆل لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لەژێر دەستی هێزەکانی سووریای دیموکراتە، زیاتر لە 53 هەزار کەسی تێدایە کە هەڵگری وڵاتینامەی جیا جیان و بەشی هەر زۆریشیان کەسوکاری چەکدارانی داعشن.
لێدوانی فەرمی: کەریم نووری، بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ڕایگەیاند: "تاوەکو ئێستا چوار هەزار کەس گەڕاونەتەوە عێراق، لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەی ئەمنیی و ڕێکارەکانەوە لە گەڕاندنەوەی زۆرێک لەوانەی دەستیان لە خوێنی عێراقییەکان نەبووە، عێراق تا ڕاددەیەک سەرکەوتوو بووە".
زانیاریی زیاتر: "زۆربەی وڵاتانی جیهان دوودڵن لە گەڕاندنەوەی هاووڵاتییان، لەکاتێکدا کەمپی هۆل بووەتە ناوەندێک بۆ دروستکردنی داعش، ڕەنگە لە ساڵی 2014 دا لە داعش مەترسیدارتر بێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی "ڕەنگە ئێستا هەندێک بانگەشەی ئەوە بکەن کە بۆمبی کاتین، بەڵام بوونی ئەوان لە کەمپەکە وایان لێدەکات ببنە بۆمبی کاتیی، ئەمەش پێویستی بە هەڵوەشاندنەوەیان هەیە".
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 10 خولەک لەمەوپێش
بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی دۆلاری دەستپێکردەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکووک لە زیادبوونە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەندەلاوی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی ماددەی 140 دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتکردن پڕۆسەی پیربوون دوادەخات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەردێکی دەگمەن بەهاکەی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلارە
15 ئەیلوول
ئەو خواردن و خواردنەوانەی ڕەنگی ددانەکان دەگۆڕن
15 ئەیلوول
یەکێتی فەرمانگە حکومییەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت
15 ئەیلوول