سەرۆکوەزیرانی عێراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر کارمەندێکی پێکدەهێنێت

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیرانی عێراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر کارمەندێکی پێکدەهێنێت

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز  


سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕێنمایی دا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە دژی کارمەندێکی نووسینگەکەی، دوای ئەوەی لە لەلایەن پەرلەمنتارێکەوە تۆمەتبارکرابوو بە کاری سیخوڕیکردن بەسەر پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانیان و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساختە بەناوی ئەوانەوە.


وێنە گەورەکە: مستەفا سەنەد، پەرلەمانتاری عێراق پەردەی لەسەر تۆڕێکی سیخوڕی لە کۆشکی حکومی لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران هەڵدایەوە و ئاماژە بەوە کردبوو کاری ئەو تۆڕە گوێگرتن و سیخوڕی بووە بەسەر مۆبایلی پەرلەمانتاران و ناشرینکردنیان. ناوی سەرۆکی تۆرەکەشی هێنابوو بەناوی محەممەد جوحی، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕییە لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو بابەتەو هاوکات فەرمانی دەستکێشانەوە لە کاری بۆ ئەو فەرمانبەرەی نووسینگەکەی دەرکرد تاوەکو تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: