وێنە: جەزیرە
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای فوجی فیلم بەبۆنەی یادی 90 ساڵەی دامەزراندنییەوە، کامێرای وێنەی خێرای خستە بازاڕەوە.
چیرۆکی سەرەکی: کۆمپانیایی Fujifilmــــــــی ژاپۆنی کامێرایەکی وێنەی خێرای بەناوی Instax Mini Evo خستە بازاڕەوە، کە شێوەکەی تاڕدەیەک کلاسیکە و لۆگۆی فوجی فیلمی ساڵی 1934ـــــــی لەسەرە، کامێراکە جگە لە تایمەرێکی خۆکار بەرنامەیەکیش بۆ مۆبایلە زیرەکەکان لەخۆدەگرێت، کە ڕێگە بە کۆنترۆڵکردنی کامێراکە و چاپکردنی وێنەکان دەدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەڕووی تەکنیکییەوە هاوشێوەی کامێرای ئاساییـە، کە لە بنەڕەتدا کامێرای دیجیتاڵییە و سێنسەری CMOS ی 5 مێگاپێکسڵی فۆرماتی 1/5 ئینجی هەیە.
زانیاریی زیاتر: دوورە تیشکۆی هاوێنەکەی 28ملم و پرێنتەری وێنەی خێرا لە ناوەوەیدا ڕێگە دەدات وێنەکان دەستبەجێ لەسەر فیلمەکان چاپ بکرێن، پاتریی کامێراکە توانای چاپکردنی نزیکەی 100 وێنەی هەیە و لەڕێگەی دەرچەی USB-C بارگاوی دەکرێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
مەحموود مەشهەدانی بەشداریی كۆڕبەندی "مێپس2024" لە دهۆک دەكات
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆكی 70 پرسیارەكەی سەرژمێری داواكاریی وەزارەتەكانە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
دیمەنی چۆڵبوونی شەقامەکانی شاری هەولێر
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
سەرژمێری له گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر